Welcome to Halabja Technical Institute HTI


پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە

ناوەندێكی زانستی و ڕۆشنبیرییە سەر بەسەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێملنیە، ساڵی ١٩٩٧ دامەزراوە بەناوی پەیمانگای تەكنیكی كشتوكاڵی سیروان، پاشان ناوەكەی لەساڵی ٢٠٠٣ دا گۆڕا بۆ پەیمانگای تەكنیكی هەڵەبجە . ئامانجى پێگەیاندنى کادیرى مام ناوەندییە بۆ دامودوزگاکانى حکومى و کەرتى تایبەت

*ساڵى ٢٠٠٣ - ٢٠٠٠٤ پڕۆسەى خوێندن دەتى پێکردووە بە هەر سێ بەشى زانستى ( پەرستارى - بەرهەمى ڕوەکى - بەروبومى کێڵگیی )

* ساڵى (٢٠٠٥) بەشى بەرهەمى ڕوەکى و بەروبومى کێڵگەیی داخراوە.

* ساڵى ٢٠٠٦- ٢٠٠٧بەشى شیکارى نەخۆشییەکان کراوەتەوە.

* ساڵى ٢٠٠٧- ٢٠٠٨ بەشى کارگێرى کار کراوەتەوە و بەشى کارگێڕى کار / ئێواران لە ساڵى ٢٠٠٨ - ٢٠٠٩ کاراوەتەوە.

* ساڵى ٢٠١١ - ٢٠١٢ بەشى تەکنیکى بازاڕگەرى کراوەتەوە.

* ساڵى ٢٠١٨ - ٢٠١٩ بەشى ژمێریارى کراوەتەوە.

دەرچوانى پەیمانگا دواى دوو ساڵ خوێندن بڕوانامەى دبلۆمى تەکنیکى لە بوارى پسپۆرى خۆیاندا پێ دەبەخشرێت هەروەها پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجە لەماوەى کارکردنیدا ١٤ خولى دەرچوانى خوێندکارانى هەبووە کە کۆى دەرچوانى لەسەرەتاى دامەزراندنییەوە (٤١٨٥) خویندکار بووە.

لە ئیستادا پەیمانگاکەمان لە چوار بەشى زانستى پێکدێت:

کارگێرى کار

ژمێریارى

پەرستارى

شیکارى نەخۆشییەکان