HTI Dean

 پڕۆفایل
د.كارزان عبدللە محمد مامۆستا لە زانكۆى پۆلیتەكنیكى سلێمانى
شوێنی لەدایك بوون ئەحمدئاوا, هەورامان

لەسالى 2004 لە پەیمانگاى تەكنیكى هەڵبجە  دامەزراووم  چالاكانە وەك مامۆستایەكى زانكۆ لەبوارى وانە وتنەوە و لێكۆڵینەوە و خولە جۆر بە جۆرە ئەكادیمیەكاندا بەشدارم بەتایبەت لە بوارى پەروەردەى ژینگەو زانستى ژینگەدا.
كارى ئێستا:
ڕاگرى پەیمانگاى تەكنیكى هەڵەبجە و كۆلێجى تەكنیكى زانستەپراكتیكیەكانى هەڵەبجە
قۆناغەكانی خوێندن
- قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەی لە خورماڵ و هەڵبجەو سلێمانى تەواو كردووە
- بەشى زیندە زانى (بایۆلۆجى) لە كۆلێجى زانستى زانكۆى سەەلاحەدیین تەواو كردووە لە ساڵى 2004
- بڕوانامەى ماستەرم لە زانستى ژینگەدا بەدەست هێناوە لە كۆلێجى زانستى زانكۆى دهۆك لە ساڵى 2010 . خوێندنى ماستەرى توێژینەوەیەكى تێروتەسەل بووە لەسەر بیسبوونى كیمیایى و بایۆلۆجى ئاوى خواردنەوەو، بەتایبەت لێكۆلینەوە لە كانزا ژەهرەكان لە ناو ئاوى خواردنەوەداو مەترسیە تەندروستیەكانى ئەم ژەهرانە بۆ مرۆڤ لەناویاندا ژەهرى زەرنیخ.و لە ماوەى خوێندنى ماستەرمدا چەندین توێژینەوەى زانستیم لەبابەت پیسبوونى ئاوەوە لە بڵاوكراوە نێودەوڵتى و ناوخۆییەكاندا بڵاوكردوەتەوە.
-  بروانامەى دكتۆرام لە تەندروستى ژینگەیدا بەدەست هێناوە لە فاكەڵتى بایۆ ساینس  لە زانكۆى نۆتینگهام لە بریتانیا لە ساڵى 2016، هەر لەم ماوەیەدا دیراسەیەكى تێرو تەسەلمان لەسەر پیسكەرەشاراوەكانى ژینگە كردووە وجەختمان لەسەر ڕەفتارو جوڵەو مەترسیە تەندروستیەكانى هەندێ پیسكەرى كیمیایى كردووەتەوە لە هەرێمەى كوردستانداو كاریگەریان لەسەر توشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەكان هەڵسەنگاندووە وەك نەخۆشى شێرپەنجە
- لەماوەى خوێندنى دكتۆرادا بەشداریمان لە چەندین خولو كۆرسى تایبەت بە بابەتە جۆربەجۆرەكانى ژینگەدا كردووە وەك ژینگەو تەندروستىو سەلامەتى  لە شوێنى كارو ئەو دەوروبەرەى كە تێیدا دەژیت. ئەمە جگە لە كردنى چەندیین لێكۆڵینەوە لە بوارەكانى ژیسبوونى ژینگە لە كوردستانو دەرەوەى كوردستاندا و بوونى هەماهەنگییەكى چالاك لەگەل زانكۆ بەناوبانگەكانى دەرەوەى ولات وەك ولاتى بریتانیاو امریكا لەناویاندا زانكۆى نۆتینگهام لە بریتانیاو ماسەچوسێتسبۆستن لە امریكا . شایەنى ووتنە تائێستاش ئەم پەیوەندیانە بەردەوامنو هاتوچۆى ئەكادیمى لە نێوان هەردوولاماندا هەیە.
هەر بە هۆى ئەو لیكۆلینەوانەى كە لەماوەى ژیانى ئەكادیمیما كردومانە بەشدارى چەندین كۆنفرانسى ناوو خۆیىو نێودەولچەتیمانكردووە لەوانە:

ئەو كۆنفرانسە نێودەوڵتیانەى كە ناوبراو بە توێژینەوە بەشدارى تێدا كردووە:
- كۆنفرانسى نێودەوڵەتى ژینگەى تەندروستى لەشارى مۆمباى لەوڵاتى هندستان2011
-كۆنفرانسى زانكۆكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەراستى بریتانیا لە سێپتەمبەرى 2014 لە ولاتى بریتانیا
-كۆنفرانسى دامەزراوەى بیڵ میلندا لە شارى نۆتینهامى بریتانیا لە تەمووزى 2014
-دوازدەمین كۆنفرانسى جیۆكیمیسترى ژینگە لە شارى نیوكاسلى بریتانیا لە ئابى 2014
- سێزدەمین كۆنفرانسى نێودەوڵەتى بایۆجیۆ كیممیاى كانزا ژەهرەكان لە شارى فۆكۆكا لە یابان لەسالى 2015
-كۆنفرانسى گەنجانى توێژەر لە شارى یۆركى بریتانیا لە نیسانى 2015
- شەشەمین كۆنفرانسى جیۆلۆجیاىپزیشكى لە شارى پۆرتۆى پایتەخى پورتوگال لە تەمووزى 2015
-سیمپۆزیەمى گەنجانى توێژەر لە زانكۆى نۆتینگهام لەساڵى 2015
شایەنى باسە ناوبراو لە زۆرینەى كۆنفرانسەكاندا خەڵاتى یەكەمیوە دوەمى باشترین پێشكەشكردنى بەدەست هێناوە.
ئەو كۆنفرانسە ناوخۆیانەى كە ناوبراو بە توێژینەوە بەشدارى تێدا كردووە:
-سێیەمین كۆنفرانسى نێودەوڵەتى لە زانكۆى ئیشك هەولێر  2015
-چوارەمین كۆنفرانسى نێودەوڵەتى لە زانكۆى ئیشك هەولێر 2016  
-یەكەمین كۆنفرانسى زانستە سروشتیەكان لە زانكۆى چەرموو 2015
- دووەمین كۆنفرانسى نێودەوڵەتى زانستە سروشتیەكان زانكۆى چەرموو2016

سەرەراى ئەمانەش چەندین كارى پێكەوەىمان كردووە لەگەل زانكۆ بەناوبانگەكانى دونیا وەك زانكۆى ماسەچوسێتس بۆستن و زانكۆى بەناوبانگى بۆستا لە ولایەتى ماسەچوسێتس لە امریكاو زانكۆى نۆتینگهامى بریتانیا،  لەسەر مەترسیە تەندروستیەكانى  پیسكەرەكانى ژینگە لەسەر مرۆڤ وكاریگەرییان لەسەر توشبوونى نىخۆشیە مەترسى دارەكان وەك شێرپەندە. تازەترینى ئەوكارانەش كارێكى هاوبەشە لەگەل زانكۆى ماسەچوسێتش بۆستنە لە ئەمریكا  لەسەر هەڵسەنگاندنى ژینگەى تەندروستیە لەشارى سلێمانى و دەستنیشانكردنى سەرچاوەكانى پیسبوونە لەوشارەو كاریگەریە خراپەكانى سەرتەندروستى دانیشتوان .لە كۆتای ساڵی 2016 بۆ هەمان مەبەست سەردانی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكامان كردووبەمەبەستی دروست كردنی پەیوەندی بەهێزترو ئەنجام دانی كاری هاوبەشی زیاتر لە گەڵڵ هەریەك لە زانكۆ بەناو بانگەكانی ئەمریكا زانكۆی مەسەچوسێت و زانكۆی بۆستن.
هەروەها ئیستا ناوبراو خەریكى جێبەجئ كردنى پرۆژەیەكى هاوبەشە لەگەلّزانكۆى نۆتیینگهام لەسەر رەفتارى كیمیایىوو بایۆلۆجى توخمى ئایۆدینو سلینیۆم لە خاكو ئاوو خۆراكو لەشى مرڤدا و كاریگەریەكانى لەسەر تەندروستى مرۆڤ. شایەنى باسە ئەم پرۆژە لەلایەن ئەنجومەنى بریتانى یەوە پشتگیرى دارایى دەكرێتو لەگەل تیمێكى پسپۆرى زانگۆى نۆتینگهام جئ بەجئ دەكرێت
 ناوبراو چەندین توێژینەوەى هاوبەشى لەگەل زانكۆنێودەوڵتیەكانى بریتانیا بلاوكردوەتەوەو ئەندامى كاراى چەندین رێكخراوى ژینگەیە جیهانیە وەك:
-    British society of Soil Science- BSSS
-    Society of Environmental Geochemistry and Health
-    Medical Geology Association
-    Iraq Nature

Comments