HTI Events
دروستکردنی سایتی پەیمانگا بۆ کارئاسانی ئیش وکارەکانی خویندکاران ...
![]() ![]() ![]() |
کردنەوەى خولی بەهێزکردن و ڕاهێنانی بەرنامەکانى مایکرۆسۆفت ئۆفیس لە پەیمانگاکەمان بەسەرپەرستی هۆبەی IT و کتێبخانەی ئەلیکترۆنی

بەڕێز پ.ی.د. ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی سەردانی کەمپی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و کۆلێژی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجەی کرد
دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆ لە ووتەیەکدا پیرۆزبایی لە ڕاگری نوێی کۆلێژ و پەیمانگا بەڕێز د. کارزان عبداللە محمد کرد و پشتیوانی خۆی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی بۆ دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. پاشان بەڕێز سەرۆکی زانکۆ تیشکی خستە سەر پلانی فراوانی زانکۆ بۆ زیاتر گەشەسەندن و پێشخستنی زانکۆ کە لەو چوارچێوەیەشدا کەمپی هەڵەبجەی زانکۆ گرنگی و بایەخی زۆری پێدراوە و پلانی کورتخایەن و دور مەودای زانکۆی باسکرد بۆ ئامادەبوان بە مەبەستی فراوانکردن و زیاتر پێشخستنی کەمپی زانکۆ لە هەڵەبجە و بۆ ئەو مەبەستەش پلانی گونجاو دانراوە و لەداهاتودا دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت. دواتر بەڕێز سەرۆکی زانکۆ گوێبیستی ووتە و پێشنیار و داواکاری ئەنجومەن و مامۆستا و فەرمانبەران بو و بەڵێنی چارەسەری کێشە و گیروگرفتەکانی کەمپی هەڵەبجەی زانکۆی دا و لەکۆتایی سەردانەکەشیدا چەند بەش و هۆبەیەکی کۆلێژ و پەیمانگای بەسەرکردەوە و کۆتایی بەسەردانەکەی هێنا. |