Accounting

بەشى ژمێریارى

  1. کورتەیەک لەسەر بەش

بەشی ژمێریاری یەکێکە لەبەشە زانستییەکانی پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە، سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ، خوێندن لەم بەشە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت ، شوێنی ئەم بەشە لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە،،لەلایەن ستافێکی پرۆفیشناڵی مامۆستایانی پەیمانگاکەمانەوە وانەکان بەشێوەیەکی زانستی ئەکادیمیانە وسەردەمیانە دەوترێتەوە ،بەمەبەستی خزمەتکردنی کۆمەڵگا لە بواری فێرکردن وبەردەوام بون لەسەر بونیادنانی بەرنامەو پرۆگرامی فێرکردن وڕاهێنان بۆ بەدەستهێنانی لێهاتویی و شارەزایی زانیاری زیاتری زانستی ژمێریاری جێبەجێکردنی لە کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی.

  1. کورتەیەکى مێژووى لەسەر بەش

ئەم بەشە لەساڵی خوێندنی (2018 - 2019 ) دامەزراوە بەناوی بەشی ژمێریاری، تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە ناوەکەیدا نەکراوە ،تا ئێستا هیچ وەجبەی دەرچووانی ئەم بەشە نیە .

  1. ئامانجى کردنەوەى بەش/

· پێگەیاندنی کادری تەکنیکی ژمێریاری بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی ژمێریاری(دوو ساڵ ) بۆ ئەو خوێنکارانەی ئارەزوو مەندن بروانامەی دیبلۆم بەدەست بهێنن.

· دەرچاندنی کادری زانستی و پراکتیکی ئامادەکراو و پسپۆڕ بۆ کارکردن لە بواری ئەم زانستەدا و پێدانی زانیاری شێوازی کرداری لە بواری پسپۆڕییەکەیاندا و بەشداری پێکردنیان لە کۆنگرەو کۆنفرانسە زانستییەکان دا .

· ڕێکخستنی خولی ڕاهێنان بۆ فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومی و تایبەتییەکان ، تووێژ و چینە پیشییەکان .

· هاوکاریکردنی ڕێکخراوەکان و بۆ گەشەپێدانیان و بەرەوپێشبردنیان و بە ڕێگای ڕاوێژکاری و زانستی لە بوارە کارگێڕییەکاندا.

· بەشداریکردن لە زیادکردنی هەلی کار بۆ دەرچووان و گەنجانی تازە کار لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە کەرتەکانەوە بۆ کاری ڕاوێژکاری و ڕاهێنانی ژمێریاری وە هاوکاری تر.

· بەهێزکردنی پەیوەندی زانستی وڕۆشنبیری لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا.

  1. گرنگى بەش لە بازاردا /

· هەستان بە کارکردن بۆ شیکردنەوەی ژمێریاری و دارای لە کۆمپانیاکان .

· هاستان بە کاری ژمێریاری پەیوەست بە دەزگا داراییەکانەوە .

· هەستان بە بەڕێوەبردنی کێشە دارایی وژمێریاریەکانی حکومی و نا حکومییەکان.

· توانای بەکارهێنان و کارپێکردنی هەبیت لە ئامێرەکانی تایبەت بە زانستە ژمێریاری و داراییەکانەوە.

  1. گرنگى بەش لە نێو گۆمەڵگەدا/

ژمێریاری زمانی بازرگانییە و لە جیهانی گەشەکردووی ئابووریدا ڕۆڵی سەرەکی و یەکلاییکەرەوە دەبینێت لە گەیاندنی زانیارییە داراییەکان بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگاو بە پشت بەستن بەم زانستە بەشە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا دەتوانن بڕیاری ڕاست و دروست لەبارەی بابەتە ئابوورییەکانەوە بدەن.

  1. خوێندکار کە تخرج دەکات دەتوانێت چ کارێک بگرێتە ئەستۆ؟

ئەرکی خوێندکار دوای تەواوکردنی ئەم بەشە بریتییە لە ئامادەکردن، پۆلێن کردن و پێشکەشکردنی لیست و زانیارییە داراییەکانی ئەو دەزگا ئابوورییانەی سەر بە کەرتی تایبەت یا گشتیین و خوێندکار کاری تێدا دەکات بە بەڕێوەبەرانی ئەو دەزگایانە تا بتوانن بڕیاری ئابووری سەقامگیرو دروست بدەن.

  1. خوێندکار کە تخرج دەکات چ ناونیشانێک وەردەگرێت ؟

دوای کۆتایی هاتنی خوێندن و دەست بەکاربوونی خوێندکار لە کەرتی گشتیدا ناوونیشانی نووسەری ژمێریار وەردەگرێت و بە تێپەڕبوونی کات و بەپێی ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان و دوای بەدەستهاتنی ئەزموون ناوونیشان دەگۆڕێت و بە یاریدەدەری ژمێریار دەستپێدەکات تا دەگاتە بەڕێوەبەری ژمێریاری پێشکەوتوو...

  1. خوێندکار کە وەردەگیرێت چ باکگراوندێکى هەبێت زۆر سەرکەوتوودەبێت لە م بەشە؟

دەبێت خوێندکار باکگراوەندێکی بەشی زانستی بێت مەهارەیەکی ماتماتیکی هابێت ،شارەزای زمانی ئینگلیزی بێت ،شارەزای بواری پرۆگرامەکانیکۆمپیوتەر و بە تایبەت بە بەشی ژمێریاری بێت ،خاوەن دیدێکی مەودا درێژ بیت ، ڕستگۆو خاوەن متمانە بێت ،ڕێنیشاندەر و وردبین بێت .

  1. ناوى سیانى ستافى ئەکادیمى بەش بە زمانى ئینگلیزى ( تەنها میلاک وە تەنها هەڵگرانى نازناوى زانستى یان هەڵگرانى بروانامەى دبلۆمى بالا یان ماستەر یان دکتۆرا)

  1. ناوى بەرپرسى بەش و ژمارەى پەیوەندیکردن و ئیمەیلى زانکۆ گەر هەبێت/

  1. ناوى سیانى ئەنجوومەنى بەش (سەرۆک و ئەندامان)/

13-ناوى سيانى سةروَك و ئةندامانى بةش

14- مۆدیولەکانى کۆرس Course Modules بەش ( واتە قۆناغى یەک تا چوار چ ماددەیەک ئەخوینن ناوى ماددەکان و یەکەو سەعاتى هەفتانە ) وە بە چ زمانێکە وتنەوەى ماددەکە( کوردى؟ عەرەبى ؟ ئینگلیزى ؟ ) بە پێى ئەم خشتەیە