IT & Library

هۆبەى IT و کتێبخانەى ئەلیکترۆنى:

ئەم هۆبەیە سەر بە بەرێوبەرایەتى تەکنەلۆجیاى زانیارى وئامارى زانكؤيە ئامانج لە کردنەوەى ئەم هۆبەیە خزمەتکردنى پەیمانگایە لەهەندێک بوارى گرنگ وەکو.

1- چاکردنەوەى کۆمپیوتەر: بەرپرسە لە دابینكردن و سەر پەرشتی كردن و چاككردنەوەی هەموو ئامێرە كۆمپیوتەریەكانی پەیمانگا لە بەش و یەكە كارگێری و تاقیگەكانى پەیمانگاکەمان .

2- سەنتەرى ئینتەرنێت: دابینکردن و سەرپەرشتى کردنى هێلى ئینتەرنێت بۆ سەرجەم بەش و هۆبەکانى پەیمانگا,هەروەها لەم سەنتەرەدا هێڵی ئینته‌رنێت بۆ خوێندکاران ده‌ستبه‌رکراوه‌ بۆ ئەوەى بتوانن بەدواى سەرچاوەى زانستى بگەرێن .

3- سەرپەرشتى کردنى تاقیگەکانى کۆمپیوتەر: سەرپەرشتى کردنى هەردوو تاقیگەى کۆمپیوتەرى کە هەریەکەیان لە ٤٠ کۆمپیوتەرى تێدا بەردەست و ئامادەیە بۆ خوێندنى وانە پراکتیکیەکانى کۆمپوتەر و وتنەوەى خولى کۆمپیوتەر.

3- کتێبخانە: له‌ ئێستادا ستافەکەمان هەستاوە بە پێڕست و پۆڵێنی کردنى هه‌موو کتێبه‌کانی کتێبخانه‌ بۆ ئەوەى خوێندکار و مامۆستا بەزوویى ناونیشانى کتێبەکان بدۆزێتەوە ئامانجی ئه‌م پۆلێنبه‌ندکردنه‌ کارئاسانیه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کان له‌ که‌مترین کاتدا,لەماوەیەکى نزێکدا ستافەکەمان لە هەوڵى بەردەوامدایە بۆ ئەوەى کتێبخانەى ئەلێکترۆنى دابنێت بۆ سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان بۆ ئەوەى بە زوویى ناونیشان کتێب بدۆونەوە. پاشان دواتر بتوانن داواى کتێب بکەن.

ناوى ستافى هۆبە:

  1. فاخر عبدالله حمەخان بەرپرسى سەرەکى هۆبەى IT و کتێبخانەى ئەلیکترۆنى

  2. هادى رحیم مصطفى . ل.سەنتەرى ئینتەرنێت .

  3. خالد جمال ل. تاقیگەى دووى کۆمپیوتەر

  4. بیلال محمد سعید ل. تاقیگەى یەکى کۆمپوتەر

  5. ئەژین خالید. ل. پۆڵین کردن ودانانى ژمارە بۆ کتێب.

  6. بورهان حمە خان . ل.پێدانى کتێپ بۆ خوێندکاران و مامؤستايان.