Health & Safety

هۆبەى تەندروستى و سەلامەتى

ئەم هۆبەیە یەکێکە لە هۆبە سەرەکیەکانى پەیمانگا کە لە هەیکەلى پەیمانگادا ڕاستەوخۆ بەستراوە بە ڕاگرەوە، وە سەر بە بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتیە لە سەرۆکایەتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى کە سەرجەم ئەو ڕێنمایى و پێشنیارانە کە لە بەڕێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى کە سەر بە فەرمانگەى گشتى (پشكنين و دڵنيايى جۆري)یە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جێ بە جێ دەکات ، لە پێناو هينانە ئارايى سيستەمێکى تەندروستى و سەلامەتى و بۆ دەستىبەر کردنى سیستەمێکى تەندروست و ژينگەيەكى تەندروست بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هەمو ئەو کەسانەى بەمەبەستى جیا سەردانى پەیمانگاکەمان دەکەن.

ئەرکى هۆبەى تەندروستى و سەلامەتى:

بريتيە لە دابينكردنى ژينگەیەکى ئاسودە و سەلامەت، هەروەک هەوڵدانە بۆ كەمكردنەوەى ڕوداوى ناخۆش لە هەمو باڵەخانەكانى سەر بە پەیمانگاى تەکنیکى هەڵەبجە , ئەوەش مافى هەموو مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارانە لەگەڵ هەر ميوانیك کە بۆ مەبەستى جیا ڕو لەم دامەزراوەیە دەکات.

هەندێك لەو مەترسيانەى كە هۆبەى تەندروستى و سەلامەتى کارى لەسەر دەکات بۆ خۆپاراستن لێیان بریتین لە مەترسى (فيزياوى، كيمياوى، بايۆلۆژى، ميكانيكى، كەوتن و خليسكاندن، كارەبا و ئاگر، پەتاى بڵاوەبو، ژەهراویبون بەخواردن و ئاوى پيس) .ئەمەش بەچەند ڕێگەیەکى جیا جێبەجێ دەکرێت، کە بریتین لە (بەدواداچون و دەستنيشانكردنى ئەو كۆسپانەى ڕوداوى دڵتەزێنیان لێ دەکەوێتەوە، دۆزينەوە و دەستنیشانکردنى ڕێگە چارەى گونجاو بۆ کێشەو گرفت و کەموکوڕییەکان، جێبەجێکردنى رِێنمايیەکانى تايبەت بە بوارى تەندروستى و سەلامەتى، نوسینى ڕاپۆرت و پڕکردنەوەى ئەو فۆرمانەى کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى زانکۆى پولیتەکنیکى سلێمانیەوە بۆمان دێت، کە تایبەتن بە باڵەخانەى پەیمانگا و بەشە ناوخۆییەکانى کوڕان و کچان و کافتریا.

کارەکانى ئەم هۆبەیە بریتیە لە چۆنیەتى کارکردن لەسەر سیستمى تەندروستی و سەلامەتى لەپێناو پاراستنى بەرژەوەندى مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکار لە هەموو جۆرە مەترسيەك ، هەروەک ڕێگە لە رِودانى كارەسات و رِوداوى نەخوازيار دەگرێ، لەهەمان کاتدا کاردەکات بۆ پاراستنى باڵەخانەو سەرجەم كەلو پەلەکانى لە رِوداوى لەناكاو، وە دروستکردنى چەند لیژنەیەکى تایبەت بۆ جێ بە جێ کردنى کارەکان و پر کردنەوەى فۆرمەکان، هۆشيارى سەلامەتى و تەندروستى لەناو مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى پەیمانگە بڵاودەکاتەوە، هەروەک هۆبەى چاككردنەوە ڕادەسپێرێ بۆ چاككردنەوەى ئەو شوینانەى کەموکوڕییان هەیە، یان لەکارکەوتون، ئەوەش بۆ ڕێگریكردنە لە ڕودانى كێشەى كارەبا , ئاو و ئاوەرِۆ ... هتد .جگە لەوانەش ِهۆبەى خزمەتگوزارى ڕادەسپێرێ بۆ گرنگیدان بە پاك و خاوێنى، لە ڕێگەى هۆبەى باخەوانەکانەکانیش گرنگى بە ژينگە دەدات لە پێناو دابينكردنى ژينگەیەكى لەبارو شايستەو تەندروست بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و هاوڵاتیان. هەوڵ دەدات بۆ دانانى ئامێرى ئاگر كوژینەوە لەناو باڵەخانە و کافتریاى پەیمانگا و باڵەخانەکانى بەشى ناوخۆى کوڕان و کچان، هەروەک جەخت لەسەر كڕين و دانانى زەنگى ئاگاداركردنەوەى ئاگر كەوتنەوە لە هەمو باڵەخانەكان بەتايبەت لەناو تاقيگەكان دەکاتەوە ، لێژنەى كافتريا لە پەیمانگە ڕادەسپێرێ بۆ ئەوەى گرنگى بە پاك وخاوێنى بدرێت و رِۆژانە و بەبەردەوامى سەرپەرشتى خواردن و خواردنەوەكان بكەن، هەوڵى دەستنيشانكردنى رِۆژێك يان چەند ڕۆژێك لە ساڵدا بۆ جێبەجێكردنى پڕۆسەى چۆڵكردن (أخلا)، ئەوەش بۆ ڕاهينانى فەرمانبەران و مامۆستايان و خوێندکاران لە ئەگەرى ڕودانى كارەساتى نەخوازراو، کاریش دەکات بۆ هۆشیارکردنەوەى سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستايان و خوێندکاران بۆ چۆنیەتى هەڵسوکەوت کردن لەکاتى ڕوداوى نەخوازراو، بۆیە پێويستە لەكاتى ڕوداو يان كارەساتى نەخوازراو كارى بەپەلە ئەنجام بدرێت و لایەنى پەیوەندیدار ئاگادار بکرێتەوە . ئەرکێکى دیکەى هۆبەى تەندروستى و سەلامەتى بریتیە لە هەڵواسینى ژمارە فرياگوزاریيەكان لە هەمو باڵەخانەكاندا، هەروەک كەلتورى سەلامەتى و سودەكانى لە ناو پەیمانگادا بەڕێگەى ڕێکخستنى سمينار و سیمپۆزیۆم و وۆرک شۆپ و ئەنجامدانى چالاکى جۆراو جۆر لە ڕێکەوتى (28/4) ى هەمو ساڵێک، چونکە ئەو ڕۆژە ڕۆژی جیهانى تەندروستی و سەلامەتیە لە شوێنى کار.